ئادار 05, 2020 17:36 Asia/Tehran
  • ئەنساروڵڵای یەمەن، تورکیاو ڕژێمی زایونی لە پەلاماردانی سووریادا ئامانجێکی ھاوبەش پێ و شوێن دەگرن.

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاند: شاڵاوەکانی تورکیاو ڕژێمی زایونی بۆ سەر سووریا بە مەبەستی زەبر وەشاندن لە سوپای ئەو وڵاتەو بۆ پشتگری کردن لە تیرۆریستان ئەنجام دەگرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ھەواڵدەریی فارس، «موحەممەد بەخیتی» ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن جەختیشی کردووە: ھۆکارێکی دیکەی شاڵاوەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر سووریا ئەمەیە کە دیمەشق قەت ئیسرائیلی بە فەرمی نەناسیوەو پشتی کێشەی قەلەستینی چۆڵ نەکردووە.

ڕژێمی زایونی کە بەردەوام بنکەکانی سوپاو ژێرخانەکانی سووریا دەکاتە ئامانج لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییەدا شاڵاوەکانی توندتر کردوەتەوە.

سوپای تورکیا دوای ھەڵکشانی ژمارەی لەشکرییە کوژراوەکانی لە ئیدلەب و پەرەسەندنی ڕادەی ڕیسوا بوونی، دەست درێژکارییەکی سەربازیی تازەی لەم ناوچەیەدا بۆ پشتگری کردن لە تاقمە تیرۆریستەکان دەست پێ کردووە.

سەرپەیڤ