ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی ھۆکاری تێکچوونی ڕەوشتی تەندروستیی یەمەنە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i378506-ھاوپەیمانیی_دەست_درێژکاری_سەعودی_ھۆکاری_تێکچوونی_ڕەوشتی_تەندروستیی_یەمەنە
وەزارەتی تەندروستیی یەمەن ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودیی بە بەرپرسی تێکچوونی ڕەوشتی تەندروستیی یەمەن زانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 21, 2020 22:40 Asia/Tehran
  • ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی ھۆکاری تێکچوونی ڕەوشتی تەندروستیی یەمەنە

وەزارەتی تەندروستیی یەمەن ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودیی بە بەرپرسی تێکچوونی ڕەوشتی تەندروستیی یەمەن زانی.

وەزارەتی تەندروستیی یەمەن ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند: وڵاتانی دەست درێژکار کە لە سەر گەمارۆدانی یەمەن بەردەوامن و ڕێگرن لە بەردەم گەییشتنی کەرەستەو پێداویستیی پزیشکی بەمەبەستی بەرنگار بوونەوەی ڤایرۆشی کۆرۆنا، بەرپرسی دۆخی نالەبارو قەیراناویی تەندروستی و دەرمانی یەمەنن.

وەزارەتی تەندروستیی یەمەن وتووشیەتی: ھەتا ئێستا ھیچ نمونەیەکی کۆرۆنا لەم وڵاتەدا بەدی نەکراوە. 

عەرەبستانی سەعودی وێڕای پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە مارسی دووهەزاروپانزەوە شاڵاوێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کردووە و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە ، ئەمە جیا لەوەی کە ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە بە تەواوی خاپوور کراون و جەماوەری ئەم وڵاتە بەرەوڕووی دیاردەی دەگمەن و بەربڵاوی برسیەتی و نەخۆشیی بەربڵاو لەوانە کۆلێرا بوونەتەوە بە تایبەت منداڵان و بەساڵاچووان. ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە، بە تێکڕایی نزیکەی نۆزدە ملوێن یەمەنی بە پتر لە دوو لە سێی تێکڕای حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانییە. 

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی  ئەم دامەزراوە نێونەتەوەییە، هێرشە ئاسمانییە بێ بڕانەوەکان و شەڕ لەم وڵاتەدا زەرەرو زیانێکی قورسی بەسەر جەماوەری یەمەن دا سەپاندووەو زەبرێکی قورسیشی لە ژێرخانە گشتی و تایبەتییەکانی  یەمەن وەشاندووە و و هاوکات ڕێگاشی لە گەییشتنی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بەم وڵاتە گرتووە. 

سەرباری ئەمەش ڕژێمی سەعودی و ھاوپەیمانەکانی ھەتا ئێستا نەیانتوانیوە لە بەر خۆڕاگریی جەماوەری یەمەن ئامانجەکانیان لەم وڵاتە مسۆگەر کەن کە بە دەستەڵات گەیاندنی دەستنیاکانی خۆیانە.