داعش بەرپرسایەتیی تەقینەوەکەی باشووری لیبیی گرتە ئەستۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i381459-داعش_بەرپرسایەتیی_تەقینەوەکەی_باشووری_لیبیی_گرتە_ئەستۆ
تاقمی تیرۆریستیی داعش ڕۆژی دووشەممە بەرپڕسایەتیی تەقینەوەکەی شەممەی ڕابردووی کە لە شارێکی چکۆلەی باشووری لیبی ڕووی دا بوو، گرتە ئەستۆ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 25, 2020 23:01 Asia/Tehran
  • داعش بەرپرسایەتیی تەقینەوەکەی باشووری لیبیی گرتە ئەستۆ

تاقمی تیرۆریستیی داعش ڕۆژی دووشەممە بەرپڕسایەتیی تەقینەوەکەی شەممەی ڕابردووی کە لە شارێکی چکۆلەی باشووری لیبی ڕووی دا بوو، گرتە ئەستۆ.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، تەقینەوەکەی ڕۆژی شەممە، تەقینەوەکەی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، بوارگەیەکی ئاسایشتیی ئەروازەی شاری «تەراغن»ی کە لە ٧٨٠ کیلومەتریی باشووری تەرابلۆس دا ھەڵکەوتووە، کرد بووە ئامانج.

ئەمە بەکەمین ھێرشی ناقمی تیرۆریستیی داعش لە لیبییە لە ماوەی یەکساڵی ڕابردوو.

داعش دوای ئەو بشێوییانەی دوابەدوای ڕوخانی موعەممەر قەزافی دیکتاتۆری پێشووی لیبی لە ساڵی ٢٠١١ سەری ھەڵدا، جم و جوڵی خۆی لەم وڵاتە ئەفریقییە دەست پێ کرد.

ئەم تاقمە لە ساڵی ٢٠١٥ کۆنترۆڵی شاری «سێرت»ی گرتە دەست ، کەچی لە کۆالیی ساڵی ٢٠١٦ بەم شارە وەدەر نرا.