فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانیی سعودی ٢٥٠ جار یەمەنیان بۆردومانکرد
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند : فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی سعودی لە حەوتەی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٥٠ جار ناوچەجۆربەجۆرەکانی یەمەنیان داوەتە بەر پەلامار.
"یەحیا سەریع" وتەبێژی هێزەچەکدارەکانی یەمەن ئەمڕۆ شەممە وتی : فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانیی سعودی بە درێژایی حەوتەی ڕابردوو پارێزگاکانی مەئریب، ئەلجەوف ، سەنعا ، عیمران ، سەعدە ، حەججە ، بەیزا وناوچەکانی سنووریی یەمەن وعەرەبستانیان چەندین جار بۆردومانکردووە.
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن پێی داگرت: هێزەکانی هاوپەیمانیی سەعودی هەروەها زیاتر لە ١٥ هەڵمەتی دزەکردن وهێرشبەرانەیان لە میحوەرەکانی "جوف ، ماریب ، تعز ، زالع " وبەیزا ئەنجام دا کە لە لایەن سوپا ولێژنە جەماوەریەکانی یەمەنەوە پوچەڵ کرانەوە.
یەحیا سەریع پێداگری کرد: ژماری پەلامارە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانیی سعودی لە نۆی نیسانەوە هەتا ئیستاکە هەزارو ٨٣٦ جار وهەڵمەتی هێرشبەرانەی ئەم هاوپەیمانیە لە میحوەرەکانی شەڕدا ١٣٥جاربووە.