ژماری تووشبوانی کۆڕۆنا لە عەرەبستان لە 100 هەزار تێپەڕی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i382107-ژماری_تووشبوانی_کۆڕۆنا_لە_عەرەبستان_لە_100_هەزار_تێپەڕی
وەزارەتی تەندروستیی سعودیە رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون گەیشتە زیاتر لە 100 هەزار، هاوکات ژمارەی حاڵەتەکانی گیانلەدەستدانیش بەرەو زیادبوون دەچێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 08, 2020 07:33 Asia/Tehran
  • ژماری تووشبوانی کۆڕۆنا لە عەرەبستان لە 100 هەزار تێپەڕی

وەزارەتی تەندروستیی سعودیە رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون گەیشتە زیاتر لە 100 هەزار، هاوکات ژمارەی حاڵەتەکانی گیانلەدەستدانیش بەرەو زیادبوون دەچێت.

 

وەزارەتی تەندروستی سعودیە راشیگەیاند، لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە، ژمارەی توشبوون بەپەتاکە گەیشتووه‌تە 101 هه‌زار و 914 کەس، هه‌روه‌ک سێ هه‌زار و 54 کەسی تر تووشی ڤایرۆسەکە بوون، لەنێو وڵاتانی ناوچەی کەنداودا، ئەمە بەرزترین ژمارەیە کە لەو وڵاتە تۆمار دەکرێت.

وەزارەتی تەندروستی سعودیە راشیگەیاند: له‌ ماوه‌ی دوێنێدا 36 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراون، ئەوەش زۆرترین ژمارەی حاڵەتی گیانلەدەستدانە کە لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتاکەوە لەسعودیە تۆمار دەکرێت، بەوەش کۆی ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتە 712 کەس.هەروەها 72817 کەسیش چاکبوونەتەوە.

رۆژی هەینی دەسەڵاتدارانی سعودیە بۆ جارێکی دیکە رێوشوێنەکانی خۆپارێزی تەندروستییان لە شاری جدە بۆ ماوەی 15 رۆژ لەپێناو بەرگرتن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا توندکردەوە، ئەو شارەی دەرگای هاتنەناوەوەی گەشتیارانە بۆ بەجێ‌ گەیاندنی رێوڕەسمەکانی حەج و عەمرە.

بەپێی رێوشوێنە خۆپارێزییە تەندروستییەکان لەشاری جدە، قەدەغەی هاتووچۆ لە شارەکە راگەیەنرا، سەرەڕای هەڵپەساردنی نوێژکردن لەمزگەوتەکان و داخستنی دووکان و بازاڕەکان.

دەسەڵاتدارانی سعودیە هەمان رێکارە تەندروستییەکان بەهۆی بەرزبوونەوەی حاڵەتە سەلمێنراوەکانی توشبوون بەڤایرۆسەکە لەشاری ریاز سەپاندووە.