ئاڵمانیا: ئەگەر بێتو کەرتی ڕۆژئاوا بلکێندرێت بە سەرزەوییە داگیرکراوەکانەوە، ئەورووپا ئیسرائیل بایکۆت دەکات
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا وشداریی دایە ڕژێمی زایونی کە ئەگەر بێتو گەڵاڵەی دەست گرتن بە سەر کەرتی ڕۆژئاوادا جێبەجێ بکات، ئەورووپا ئەم ڕژێمە بایکۆت دەکات.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ھایکۆماس» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا کە سەردانی سەرزەوییە داگیرکراوەکانی کردووە، شەوی پێنج شەممە وشداریی دایە ڕژێمی زایونی کە ئەگەربێتو کەرتی ڕۆژئاوا بلکێندرێت بە ئیسرائیلەوە، وڵاتانێکی زیاتر لە ئەورووپا وڵاتی فەلەستین بە فەرمی دەناسن.
«ماس» لەو سەردانەی دا چاوی بە بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی، بێنی گانتێز وەزیری شەڕ و گابی ئەشکنازی وەزیری دەرەوە کەوتووە.
«ھایکۆ ماس» لە دیدار لەگەڵ بنیامین ناتانیاھۆ وتی: بڕێک لە وڵاتانی ئەورووپی بە نیازی بایکۆت کردنی ڕژێمی زایونین و ھەوڵ دەدەن یەکێتیی ئەورووپاش بەرەو ئەو ئاقارە پاڵ پێوە بنێن.
وەک باسی دەکرێت وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا لە تەواوی دیدارەکانی دا جەختی لەوە کردووەتەوە کە لکاندنی کەرتی ڕۆژئاوا بە سەرزەوییە داگیرکراوەکان بەپێچەوانەی یاساوڕێساو بڕیارنامەکانی نێونەتەوەییەو ئاڵمانیا بە ئاسانی بەلای وەھا ھەنگاوێکی مەترسی داردا تێ ناپەڕێت.