پشتڕاستکرانەوەی بڕیاری ئیعدامی بەندکراوێکی سیاسیی لە بەحرێن
دیوای باڵای بەحرێن لە درێژەی سیاسەتی دژی مافی مرۆیی خۆی ، بڕیاری لەسێدارەدانی بەندکراوێکی سیاسیی پشتڕاستکردەوە .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، دیوای باڵای بەحرێن ئەمڕۆ دوشەممە لە کاتێکدا بڕیاری ئیعدامکرانی زوهەیر ئیبراهیم جاسم عەبدوڵڵا بەندکراوی سیاسیی پشتڕاستکردەوە کە بەر لە ناوبراو ، بڕیاری ئیعدامی 8 کەسی دیکەشی پشتڕاستکردبووەوە .
جێبەجێ کرانی بڕیاری لە سێدارەدانی ئەم 9 کەسە چاوەڕوای ئەرێکرانی لە لایەن پادشای بەحرێنە .
دادگای باڵای بەحرێن بانگەشەی ئەوەیکرد تاوانی زوهەیر ئیبراهیم جاسم عەبدوڵڵا پەلامار بۆسەر پاسێکی هەڵگری هێزە ئەمنیەکانە.
دامودەزگا مافەوانیە نێودەوڵەتیەکان لەسەر ئەم باوەڕەن ، سەربەخۆ نەبوون و ئیعتراف وەرگرتن لە ژێر ئەشکەنجەدا لە تایبەتمەندیەکانی دەزگای دادڤانی بەحرێنە و ئەم دادگایانە ڕۆڵی سەرەکی دەبینن لە داکۆکی کردنی سیستمی سیاسیی سەرکوتکار .