ته‌مووز 05, 2020 21:15 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی زانایانی بەحرەینی بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە سوکایەتی کردنی ڕۆژنامەکەی سەعودییە بە مەرجەعییەتی باڵای شێعەکانی عێراق

زانایانی شێعەی بەحرەین،سوکایەتیی ڕۆژنامەی سەعودیی «شەرقولئەوسەت» بە مەرجەعییەتی باڵای شێعەکانی عێراقیان بەتوندی شەرمەزار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، زانایانی شێعەی بەحرەین ڕۆژی یەکشەممە بە دەر کردنی بەیاننامەیەک جەختیان لەوە کردەوە کە: کرداری  ڕۆژنامەی  «شەرقولئەوسەت»ی  عەرەبستانی سەعودی سنووربەزاندنێکی گوناحکارانەو لە ڕووی ئاژاوەگێڕییەوە بەرامبەر بە ئایەتوڵڵا «سەیید عەلی سیستانی» مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق و لە گەورەترین کەسایەتییەکانی ئوممەتی ئیسلامییە.

زانایانی بەحرەینی پێشیان لە سەر ئەوە داگرت کە، فەتواکەی جیھادی ئایەتوڵڵا سیستانی دزی داعش، عێراقی لە ھەمبەر پرۆژەی ئەمریکی_زایونیی دابەشکردنی عێراق پاراست و کەرامەتی بە جەماوەری عێراق بە شێعەو سوننەو ئێزدی و عەرەب و عەجەم و کوردەوە بەخشی.

ڕۆژنامەی «شەرقولئەوسەت» ھەینیی ڕابردوو لە کاریکاتێرێکی سوکایەتیکارانەدا، ئایەتوڵڵا سیستانیی وەک ھۆکاری تێکدانی یەکگرتنی نیشتیمانیی ناساندبوو کە ئەمەش ناڕەزامەندیی گشتی و سیاسی لە نێوچینەجۆربەجۆرەکانی خەڵکی عێراقی لێ کەوتەوە.

 

سەرپەیڤ