یەحیا سەریع: دامەزراوە نەوتی و سەربازییەکانی سعوودیمان پێکاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i383763-یەحیا_سەریع_دامەزراوە_نەوتی_و_سەربازییەکانی_سعوودیمان_پێکاوە
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن هەواڵی کوژران و برینداربوونی دەیان کەسی لە هێرشێکی وەڵامدەرەوە بۆ سەر خاکی سعوودی ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 13, 2020 12:32 Asia/Tehran
  • یەحیا سەریع: دامەزراوە نەوتی و سەربازییەکانی سعوودیمان پێکاوە

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن هەواڵی کوژران و برینداربوونی دەیان کەسی لە هێرشێکی وەڵامدەرەوە بۆ سەر خاکی سعوودی ڕاگەیاند.

 

 یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە لە هێرشی سەر پێگەی هێزە سەربازییەکانی سەعوودیا و دامەزراوە نەوتییەکانی ئەو وڵاتە بە دەیان کەس کوژران و بریندار بوون.

ناوبراو وتی کە لە پرۆسەیەکی سەربازی بەرفراواندا، ژمارەیەک لە بنکە سەربازییەکان و دامەزراوە گرنگەکانی سعوودی لە ناوچەکانی جیزان، نەجران و عەسیر کراونەتە ئامانج.

لەو هێرشانەدا کە لە ڕێگای مووشەکی بالستی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە کراوە، چەندین فڕۆکەی سەربازی و سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت لە بنکەی سەربازیی خەمیس مەشیت و فڕۆکەخانەکانی ئەبها، جیزان و نەجران کرانە ئامانج.