ئاب 04, 2020 14:16 Asia/Tehran
  • لێنەھاتوویی سیستێمی بەرەڤانیی ڕژێمی زایونی لە بەرامبەر ھێرشی موشەکی دا

ڕاپۆرتی ساڵانی چاودێری کابینەی ڕژێمی زایونی، لێنەھاتوویی سیستێمی بەرەڤانیی ئەم ڕژڕێمە لە بەرامبەر ھێرشە موشەکییەکان پشتڕاست دەکاتەوە.

ڕۆژنامەی «مەعاریۆ» چاپی سەرزەوینە داگیرکراوەکان نووسی: بە پێی ئەو ڕاپۆرتە ساڵانەیەی کە «متانیاھۆ ئەنجلمان» چاودێری کابینەی ڕژێمی زایونی،  بە «یاریۆ لیڤین» سەرۆکی «کنیسێت»ی پێشکەش کردووە، سیستێمی بەرەڤانی لە نێو سەرزەوییە داگیرکراوەکان بە جۆرێکە کە ناتوانێ لە بەرامبەر ھاوێژرانی موشەک و شاڵاوە ئاسمانییەکان شارۆچکەنشینانی زایونی بپارێزێت.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەسەدا ٢٨ی ئیسرائیلییەکان لە بەرامبەر ھێرشی موشەکیانەدا ھیچ داڵدەیەکی پتەویان نییەو گەڵاڵەکانی چۆڵ کردنی ھێڵەکانی بەرەوڕوو بوونەوەو شارۆچکە گەورەکانیش بێ ئەنجام بووە.

لەم ڕاپۆرتەدا ئاماژە کراوەتە لاوازیی ئاسایشتیی ئەم ڕژێمە لە مەڕ پاراستنی ناوەندە ژێرخانییە ھەستیارەکان و ھەروەھا دان بەوەش دا نراوە کە ھیچ ڕێگاچارەیەک لەم بارەیەوە ڕەچاو نەکراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە مەودای سپتامبەری ٢٠٠٠ەوە ھەتا سپتامبەری ٢٠١٩، نزیکەی ٢١ ھەزار موشەک و ڕۆکێت لە غەززەوە لە تۆڵەی ھێرشی رژێمی زایونی بۆسەر جەماوەری فەلەستین، ھاوێژراوە.

سەرپەیڤ