دەنگدانەوەی ڕووداوەکەی بەیرووت
ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە تەقینەوەیەکی توند لە بەندەری شاری بەیرووت ڕووی دا. بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی لوبنان ڕایگەیاند: ماددەی نیترات ھۆکاری تەقینەوە لە بەندەری بەیرووت بووە. بە پێی ڕاگەیاندنی کەناڵی ئەلمیناری لوبنان لەم تەقینەویەدا هەزاران کەسیش بریندار بوون.
دوا بە دوای ئاگرکەوتنەوە لە چەندین ھەماری شاری بەیرووت و کوژران و بریندار بوونی تاقمێکی زۆر لە شارومەندانی لوبنانی ، کەسایەتی وکەناڵەکانی دەنگوباس کاردانەوەیان نیشاندا .
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند : بیر و دوعای ئێمە لە گەڵ گەلی گەورەی لوبنان و خۆڕاگریی لوبنانە و ئێران وەک ھەمیشە تەواو ئامادەیە بە ھەر جۆرێک کە پێویست بێ یارمەتی بگەیەنێ .
کەناڵی 12 ی ئیسراییل بە گێڕانەوە لە بەرپرسانی رژێمی زایۆنی رایگەیاند : ئیسراییل ھیچ دەستێکی لە تەقینەوەکەی بەیرووت دا نەبووە .
بەڕێوەبەری کەناڵی ئەلجەزیرە لە تاران دەڵێ : سەرچاوە نافەرمیەکان باس لەوە دەکەن ھۆکاری تەقینەوەکە بوونی 2750 تەن نیتراتی ئامۆنیۆم لە ھەماری بەندەرە کە بووە ساڵی 2014 دەستی بەسەر داگیرابوو .
وتەبێژی پەنتاگۆنیش رایگەیاند : گۆڕانکاریەکانی تەقینەوەکەی بەیرووتمان لە نزیکەوە لە ژێر چاوەدێری دایە و ھێشتا بۆ لێدوان زووە .