ئاب 05, 2020 02:25 Asia/Tehran
  • پەیامنێری ئەلعالەم: تەقینەوەکەی ڕۆژی سێ شەممەی بەیرووت ئەنجامی گڕگرتنی ماددەی سووتێنەر بووە

پەیامنێری کەناڵی ئەلعالەم لە بەیرووت بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاسایشتییەکان ڕایگەیاند: تەقینەوەی ئەمڕۆ لە بەیرووت ئەنجامی گڕگرتنی ماددەی سووتێنەر لە ھەماری شمارە ١٢ی بەندەری ئەم شارە بووە.

ئەم تەقینەوەیە زیانێکی قورسی بەربڵاوی لە شوێنی ڕووداوەکە بەجێ ھێڵاوەو ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوونە کە بە نەخۆشبەر گوێزراونەتەوەو بۆ نەخۆشخانە.

وەک باسی دەکرێت، دەنگی تەقینەوە واوەتر لە بەیرووت لە شاری سەیداو لە ناوچەی جەبەل لوینان بیستراوە.

ئەم تەقینەوەیە گەورەترین تەقینەوە لە بەیرووت دا لە ساڵی ٢٠٠٥ەوەو ھەروەھا گەورەترین ڕووداویش بووە لەپاش تیرۆری ڕەفیق حەریری.

دەنگی تەقینەوە ھەتا ھەشت کیلومەتریی شوێنی تەقینەوەکە لە بەیرووت و لە نزیکی شاری «نەبیە»ش بیستراوە.

گەلێک لە ناوچەکانی پێتەختی لوینان زیانیان وێکەوتووەو ناکرێ زیانەکە بە گەڕەکێکی تایبەتییەوە بەرتەسک بکرێتەوە.

ھەتا ئێستا ھۆکاری ئەم تەقینەوەیە گرگرتنی ھەماری نیترات ڕاگەیەندراوە.

سەرپەیڤ