ئاب 05, 2020 07:38 Asia/Tehran
  • تەقینەوەکانی لوبنان گیان لەدەست دانی کەسایەتییەکی سیاسیی لێ کەوتەوە

سکرتێری حیزبی کەتائیبی لوبنان لە تەقینەوەکانی بەیرووت دا گیانی لەدەست دا.

بەهۆی تەقینەوەکەی ڕۆژی سێ شەممەی لوبنانەوە «نزار نەجاریان»، سکرتێری گشتیی حیزبی کەتائیبی لوبنان گیانی لەدەست دا.

بەگوێرەی میدیاکانی لوبنان و سەرچاوەکانی نزیک لە حیزبی کەتائیب، نزار نەجاریان، سکرتێری گشتی ئەوحزبە لەشوێنی تەقینەوەکە بووە. 

ئاماژە بەوەش دراوە کە دوای ناوبراو برینداربوونی گیانی لەدەست داوە.

ئەمەو لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی تەندروستیی لوبنان ئاشکرای کردووە کە لەتەقینەوەکەدا دەیان کەس گیانیان لەدەست داوە و نزیکەی سێ هەزار کەسیش برینداربوونە.

هاوکات سەرۆک وەزیرانی لوبنان بەهۆی تەقینەوەکەوە ماتەمینی نیشتیمانی راگەیاندووە.

ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە  دوابەدوای ڕوودانی ئاگرکەوتنەوەیەکی بەربڵاو لە یەکێک لە ھەمارەکانی کەرەستەی سووتێنەر ھەڵکەوتوو لە بەندەری بەیرووت، تەقینەوەیەکی گەورە ڕووی دا کە کۆمەڵێکی زۆر کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە.

سەرپەیڤ