ئاب 05, 2020 14:31 Asia/Tehran
  • تازەترین ڕێژەی قوربانیانی تەقینەوەکەی بەیرووت بۆ نزیکەی ١٠٠ کوژاوو پتر لە چوار ھەزار بریندار ھەڵکشا

سەرۆکی خاچی سووری لوبنان، تازەترین ڕێژەی قوربانیانی تەقینەوەکەی بەیرووتی نزیکەی سەد کوژراوو پتر لە چوار ھەزار بریندار ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «جۆرج کەتانە» سەرۆکی خاچی سووری لوینان ئەمڕۆ چوارشەممە لە وتووێژێکی تەلەفزیۆنی دا بە دەربڕینی ئەمەی کە کۆمەڵێک لە قوربانییەکانی تەقینەوەکەی بەیرووت ھەروا لەژێر داروپەردوودان ، ڕایگەیاند: ژمارەی بریندارانی تەقینەوەکەی بەیرووت زیاتر لە چوار ھەزار کەسەو ژمارەی کوژراوەکانیش لەوانەیە ھەڵکشێت بۆ سەد کەس.

کەتانە وتیشی: ٧٥ نەخۆشبەرمان خەریکی گەیاندنی خزمەتگوزارین و ٥٠ ترۆمبیلیش ئامادەن ھەتا ئەگەر پێویست بکات بەکار بھێندرێن.

بزوتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنانیش لە ئاراستەی ھاودەردی کردن لەگەڵ بریندارانی کارەساتەکەی بەیرووت لە تەواوی نەخۆشخانەکانی لوبنان ڕەوتی پێشکەش کردنی خوێنی وەڕێ خستووە.

حیزبوڵڵای لوینان لە تەواوی خەڵکی لوینانی ویستووە کە بەشداریی ئەم ڕەوتە بکەن.

سەرپەیڤ