ئاب 09, 2020 12:20 Asia/Tehran
  • داکۆکیی ئەمریکا لە ئاژاوەگێڕانی لوبنانی

باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەیرووت، وێڕای بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بە شێوەیەکی پاڵەکی داکۆکیی لە ئاژاوەگێڕان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ئێزان، ھاوکات لەگەڵ بەرپاکرانی ناڕەزامەندیی توندوتیژ لە لوبنان و ھێرشی ھێندێک لە ئاژاوەگێڕان لە قەواخی ناڕەزامەند  بۆ سەر بینا دەوڵەتییەکان و زیان گەیاندن بە بینا دەوڵەتییەکانی ئەم وڵاتە، باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەیرووت دەرفەتەکەی قۆستەوە بۆ ئەوەی کەشی ناپاوەجێیی و ئاژاوە لە لوبناندا پەرە پێ بدات.

باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەیرووت بە شێوەیەکی پاڵەکی سەرباری ئیدانەکردنی توندوتیژیی نواندنی ئاژاوەچییان، لە بەیاننامەکەی دا ڕایگەیاند: جەماوەری لوبنان شیاوی ڕابەرایەتی و سەرکردایەتییەکن کە ھەست بە بەرپرسایەتی بکات.

ئەمریکییەکان لە بەیاننامەکەیاندا ئەوەشیان وتووە کە لوبنانییەکان حەز بە حکومەتێک دەکەن کە گوێ لە قسەیان بگرێت و وەڵامی داخوازییەکانیان لە بارەی «زوڵاڵ بوون» بداتەوە.

ناڕەزایانی سەر بە ڕەوتی چواردەی مارس وێڕای پەلاماردانی فەرمانگەی دەوڵەتی و بانکەکان، شاری بەیرووتیان توشی ئاژاوەکرد کە لە ئنمجامی ئەم بشێوییانە ئەندامێکی ھێزی پۆلیس کوژراو ١٨٠ کەسی دیکەش بریندار بوون. 

سەرپەیڤ