دوابەدوای ڕێککەوتنەکەی نێوان میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونی مەحمود عەبباس خوازیاری بەرپاکرانی کۆبوونەوەی خێرا بوو
سەرۆکی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە کاردانەوەیەکی توند دا بەرامبەر بە ڕێککەوتنەکەی نێوان میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونی داوای بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی خێرای ڕێبەرانی فەلەستینی بۆ لێکدانەوەی شوێنھاتەکانی ئەم ڕێککەوتنەی کرد.
دوابەدوای ھەوڵە بێ وچانەکانی «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ بەستێن خۆش کردن لە ئاراستەی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندیی نێوان میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونی ،ھەردووک لا ڕۆژی پێنج شەممە ڕەزامەند بوون بە واژۆکردنی ڕێککەوتننامەیەک بۆ ئاسایی کردنەوەی تۆکمەوتەواوی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن،«مەحمود عەبباس» سەرۆکی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین بەرامبەر بە ڕێککەوتنەکەی نێوان میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونی لە بارەی دامەزراندنی پەیوەندیی دیپلۆماسیانە کاردانەوەی پیشان داو جەختی کرد کە دەبێ دانیشتنێکی خێرا بۆ لێکدانەوەی شوێنھاتەکانی ئەم ڕێککەوتنە بەڕێوە بچێت.
ھەرلەم پەیوەندییەدا بەرەی جەماوەریی ئازادیی فەلەستینیش ئەم ڕێککەوتنەی «ڕێککەوتنی خەیانەت و پبلانی تازە» بە دژی فەلەستین زانی.
ڕێککەوتنەکەی نێوان میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونی نلڕەزامەندیی تاقمە خۆڕاگرەکانی فەلەستین لەوانە «حەماس»و «جیھادی ئیسلامی»شی بە دواوە بووەو ئەو ڕێککەوتنەیان بەتوندی ئیدانە کردووە.
بڕیار وایە ئەم ڕێککەوتنە لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوو بە ئامادە بوونی کاربەدەستانی سوپای ھەردووک لا لە کۆشکی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا واژۆ بکرێت.