ئاب 15, 2020 08:34 Asia/Tehran
  • نەسروڵڵا : ئاسایی کردنەوەی پێوەندیی ئێمارات لە گەڵ رژێمی زایۆنی خزمەتکردن بە تڕەمپ و نەتانیاهوو لە هەڵبژاردنەکاندایە

سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان بە بۆنەی چاردەهەمین ساڵهاتی سەرکەوتنی خۆڕاگریی لە شەڕی 33 رۆژەدا جەختی کردەوە ئاسایی کردنەوەی پێوەندیی ئیمارات لە گەڵ رژێمی زایۆنی خزمەتی هەڵبژاردن بە دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنیە .

سەید حەسەن نەسروڵڵا وێڕای ئیدانە کردنی رێککەوتنی ئیمارات و رژێمی زایۆنی جەختی کردەوە ، هەندێ رژێمی عەرەبی ناوچەکە ، نۆکەری ئەمریکیەکانن .

 سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان هەروەها ئاماژەی کردە شکستی هێنانی  رژێمی زایۆنی لە شەڕی 33 رۆژەی ساڵی 2006 و گوتی : ئیسراییلیەکان لە شەڕی 33 رۆژەدا بۆ یەکەم جار  ترس و نیگەرانیی لە مەترسی مانەوەی ئەم رژێمە ساختیەان تایق کردەوە  .

وتیشی : شەڕی 33 رۆژە یاسا ورێساکانی شەڕی لە بەرژەوەندیی لوبنان گۆڕی و ماک و نێوەرۆکی راستەقینەی رژێمی زایۆنیی سەلماند .

نەسروڵڵا وتیشی لوبنانیەکان هەرگێز داکۆکیەکاین ئێران سوریا لە لوبنان لە شەڕی 33 رۆژدا لە بیر ناکەن .

سەرپەیڤ