ئاب 21, 2020 11:42 Asia/Tehran
  • سووتاندنی ئاڵای ڕژێمی زایونی لە باشووری یەمەن

سەرچاوەکانی یەمەن باسی خۆپیشاندانی سەدان کەس لە جەماوەری ئەم وڵاتە لە عەدەن ، باشووری یەمەن و سووتاندنی ئاڵای ڕژێمی زایونییان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵدەریی «عەدەن ئەلغەد» سەدان کەس لە شارومەندانی یەمەنی لە عەدەن، بنکەی دەوڵەتی لەکار کشاوەی بەمەن لە باشووری ئەم وڵاتە، لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ئاسایی کرانەوەی پەیوەندیی نێوان ئەبوزەبی و تەلەبیب و ھاودەردی دەربڕین لەگەڵ جەماوەری فەلەستین دەستیان دایە خۆپیشانان.

خۆپیشاندەران وێڕای ھەڵکردنی ئاڵای فەلەستین، ئاڵای ڕژێمی زایونییان سووتاند.

میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونی ١٣ی ئوت لەژێر چاودێریی ئەمریکادا بە شێوەیەکی فەرمی باسی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان کرد.

سەرپەیڤ