ئه‌یلوول 09, 2020 12:29 Asia/Tehran
  • ئەندامێکی بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامی: ڕێککەوتنی ڕژێمی زایونی و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبیەکانی بۆ ناوچەکە بە پڕمەترسییە

ئەندامێکی بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامی ڕێککەوتنی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبیەکان و ڕژێمی زایونیی لەمەڕ ئاسایی کردنەوەی پخیوەندییەکانیان بە ھەنگاوێکی پڕمەترسی زانی و وتی: ئەم ڕێککەوتنە ناوچەکە ڕووبەڕووی قۆناغێکی تازە دەکاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس،« خزر حەبیب» ئەندامی بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین ڕۆژی سێ شەممە ڕەخنەی لە ھەڵوێست و سیاسەتی ھێندێک لە وڵاتانی عەرەبی گرت و وتی: ئەم وڵاتانە دۆش داماون و لە ھەمبەر ڕۆژئاوادا سوک و سەرشۆڕن.

«خزر حەبیب» وتیشی: بڕێک لە ڕژێمە عەرەبییەکان ئەوەی دەرخست کە بەکرێگیراوی دەستەڵاتە ئیستیکبارییەکانن و بەردەوام دژی پیرۆزایەتییەکانی ئوممەتی ئیسلامی و خواستی گەلانی موسڵمان دەجوڵێنەوە.

«خزرحەبیب» یەکانگیر بوون و بووژاندنەوەی ڕیزی تاقمە فەلەستینییەکانی بۆ بەرھەڵستی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی و پیلانەکانی ئەم ڕژێمەی بە پێویست زانی و وتی: ڕژێمی زایونی نەک ھەر بۆ فەلەستین بەڵکو مەترسییەکە بۆ تەواوی ناوچەکەو ئوممەتی ئیسلامی.

 

سەرپەیڤ