شەپۆلی ناڕەزایەتیی جیهانی ئیسلام بۆ سازانی بەحرێن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i386388-شەپۆلی_ناڕەزایەتیی_جیهانی_ئیسلام_بۆ_سازانی_بەحرێن
هێزە سیاسیەکان و پارت و رێکخراوەکان لە سەرانسەری جیهانی عەرەب و ئیسلام - ناڕەزایەتیی بەرفراوانی خۆیان لە گەڵ ئیمزاکرانی رێککەوتنی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی نێوان بەحرێن و رژێمی زایۆنی راگەیاندووە و وەک خەنجەرێک لە پشتی ئۆمەتی ئیسلامییان ناوبردووە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 13, 2020 06:06 Asia/Tehran
  • شەپۆلی ناڕەزایەتیی جیهانی ئیسلام بۆ سازانی بەحرێن

هێزە سیاسیەکان و پارت و رێکخراوەکان لە سەرانسەری جیهانی عەرەب و ئیسلام - ناڕەزایەتیی بەرفراوانی خۆیان لە گەڵ ئیمزاکرانی رێککەوتنی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی نێوان بەحرێن و رژێمی زایۆنی راگەیاندووە و وەک خەنجەرێک لە پشتی ئۆمەتی ئیسلامییان ناوبردووە .

 

محەمەد ئاشتیە  سەرۆک  وەزیرانی فەلەستین  ئیمزا کرانی  ئەم  رێککەوتنەی  بە  زەبرێک  لە  بڕبڕەی  پشتی عەره ب  زانی .

پارت و لایەنەکانی  دیکەی فەلەستینی و حەماس و جیهادی  ئیسلامیی ش  ئەم  کارەی  بەحرێنیان بە توندی  شەرمەزار کرد .

 لە بەحرێنیش کومەڵی ئیسلامیی عەمەلی ئیسلامیی لە هەموو گەلانی عەرەب و موسوڵمانی ویست ئەم تاوانکاریە ئیدانە بکەن . ئەوان بە دەرکردنی بەیاننامە رایانگەیاند هەموو هەوڵی خۆیان ئەدەن بۆ راگرتنی رەوتی ئەم تاوانکاریە .

حزبوڵڵای لوبنانیش لە بەیاننامەیەک دا ئەم تاوانکارەی بە توندی ئیدانە کرد .

هەینی رابردووبەحرێن ئیمزاکردنی رێککەوتنی دامەزرانی پێوەندیی دیپلۆماتیک لە گەڵ رژێمی زایۆنی راگەیاند .

بڕیارە ئەم رێککەوتنە سێشەممەی داهاتوو لە کۆشکی سپی بە فەرمیی ئیمزا بکرێت .