عەریقات: ئەمریکا بە نیازی پێکھێنانی ناتۆی عەرەبی_ ئیسرائیلییە
سکرتێری لێژنەی کارگێڕیی ڕێکخراوەی ڕزگاریدەری فەلەستین وتی:ئەمریکا بە نیازی پێکھێنانی ناتۆیەکی عەرەبی_ ئیسرائیلییە لە ناوچەکەدا.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی سی ئێن ئێن ، «سائیب عەریقات» سکرتێری لێژنەی کارگێڕیی ڕێکخراوەی ڕزگاریدەری فەلەستین وتیشی: ڕێککەوتنی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و بەحرەین لەگەڵ ڕژێمی زایونی ئاشتی لە بەرامبەر داکۆکی دایە، لە کاتێکدا کە سیستێمی ئاسایشتی وڵاتانی عەرەبی ناتوانێ پشت بە ڕژێمی زایونی و ئەمریکا ببەستێت.
عەریقات بە دەربڕینی ئەمەی کە «جرد کوشنەر» ڕاوێژکارو زاوای «دۆناڵد ترەمپ» سەرۆک کۆماری ئەمریکا توانی بە گریمانەی دامەزراندنی ناتۆیەکی عەرەبی_ ئیسرائیلی وڵاتانی عەرەبی بۆ دامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل ھان بدات، پێی داگرت: بەبێ وشک کردنی زۆنگاوی داگیرکارییەکانی ئیسرائیل و سەربەخۆیی وڵاتی فەلەستین ھیچ سەقام و ئاسایشتێک لە ناوچەکەدا سەر ناگرێت.