ئه‌یلوول 29, 2020 22:59 Asia/Tehran
  • میری کوێت ماڵئاوایی لەژیان کرد

دیوانی میرایەتیی کوێت ھەواڵی کۆچی دوایی «سەباح ئەحمەد جابر ئەلسەباح» میری ئەم وڵاتەی پشتڕاست کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، دیوانی میرایەتیی کوێت ئەمڕۆ سێ شەممە لە ئاگاداری نامەیەک دا رایگەیاند: «سەباح ئەحمەد جابر ئەلسەباح» میری کوێت ماڵئاوایی لە ژیان کردووە.

تەلەفزیۆنی فەرمیی کوێتیش وێڕای ڕاگرتنی بەرنامە ئاساییەکانی خۆی، خەریکی بڵاو کردنەوەی خوێندنەوەی قورئانی پیرۆزە.

«سەباح ئەحمەد جابر ئەلسەباح» لە ١٦ی ژوئەتی ساڵی ١٩٢٩ لە دایک بووەو ڕۆژی سێ شەممەش لە تەمەنی ٩١ ساڵی دا لە نەخۆشخانەیەکی ئەمریکا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو لە ٢٩ی ژانویەی ساڵی ٢٠٠٦ لە کوێت دا دەستەڵاتی گرتە دەست.

سەرپەیڤ