تشرینی یه‌که‌م 07, 2020 21:00 Asia/Tehran
  • دیاری کرانی «مەشعەل ئەحمەد» وەک پاشمیری کوێت

میری تازەی کوێت، «مەشعەل ئەحمەد»ی وەک پاشمیری تازەی ئەم وڵاتە دیاری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح» میری تازەی کوێت ئەمڕۆ چوارشەممە «مەشعەل ئەحمەد»ی براچکۆلەی خۆی وەک پاشمیری تازەی ئەم وڵاتە دیاری کرد.

«مەشعەل ئەحمەد»ی ٨٠ ساڵان کە لە گەشتە پزیشکییەکەی بۆ ھەندەران ھاوڕێی «شێخ سەباح ئەحمەد جابر ئەلسەباح» بوو، کنەیەکی زۆری لە نێو بنەماڵەی دەستەڵاتداری کوێت دا ھەیە.

«مەشعەل ئەحمەد» لە ساڵی ١٩٦٧ ھەتا ١٩٨٠ سەرۆکی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی گشتیی کوێت بووەو لە سەردەمی سەرۆکایەتییەکەی دا، ئەم فەرمانگەیە بوو بە فەرمانگەی ئاسایشتی دەوڵەت.

«مەشعەل ئەحمەد» لە ١٣ی ژانویەی ٢٠٠٤ دا وەک جێگری سەرۆکی پاسەوانی نیشتیمانیی کوێت دیاری کرا.

سەرپەیڤ