مۆسکۆ ئامادەی میوانداری لە گروپە فەلەستینیەکانە
تشرینی یهکهم 11, 2020 22:27 Asia/Tehran
ئەندامێکی باڵای بزووتنەوەی خۆڕاگریی فەلەستین ( حەماس) باسی ئامادەیی روسیا دەکات بۆ میوانداری لە دانیشتنی رابەرانی فەلەستینی .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی شەھاب ، موسا ئەبوومەزروق رۆژی یەکشەممە لە توویتەردا نووسی : لە سەردانی مۆسکۆ ، میخاییل بۆگدانۆڤ نوێنەری سەرۆکی روسیا بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناڤین گوتی مۆسکۆ دەتوانێ میوانداری دانیشتنی رابەرانی فەلەستینی بێت .
نابراو بە گێڕانەوە لە بۆگدانۆڤ گوتیشی مۆسکۆ بە ئاڕاستەی داکۆکی لە یەکڕیزی نیشتمانیی و ھاوبەشی سیاسی و بەرەنگاربوونەوەی گەڵاڵەکانی نەھێشتنی گەلی فەلەستین ئەنجام دەبێت .
دانیشتنی گروپە فەلەستینیەکان بەر لەوە لە دووی ئەیلوول بە ئامادەبوونی سکرتێران و رابەرانی 14 بزووتنەوەی فەلەستینی لەوان ئیسماعیل ھەنیە سەرۆکی مەکتەب سیاسی حەماس لە بەیرووت بەڕێوەچوو .