دابەزینی پێگەی جەماوەریی نەتانیاهوو لە نێو زایۆنیەکان دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i387922-دابەزینی_پێگەی_جەماوەریی_نەتانیاهوو_لە_نێو_زایۆنیەکان_دا
زۆرینەی بەشداربووان لە راپرسیەکی رۆژنامەیەکی ئیسراییلی ، خوازیاری دوورخستنەوەی بنیامین نەتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنیی لە پۆستی سەرۆک وەزیریی بوون .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 17, 2020 05:07 Asia/Tehran
  • دابەزینی پێگەی جەماوەریی نەتانیاهوو لە نێو زایۆنیەکان دا

زۆرینەی بەشداربووان لە راپرسیەکی رۆژنامەیەکی ئیسراییلی ، خوازیاری دوورخستنەوەی بنیامین نەتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنیی لە پۆستی سەرۆک وەزیریی بوون .

 

بە پێی راپرسیی رۆژنامەی مەعاریو کە رۆژی هەینی ئەنجامەکەی بڵاوبووەوە ، سەتی 54 ی بەشداربووان لەو راپرسیەدا ، خوازیاری دوورخرانەوەی نەتانیاهوو بوون .

 بەپێی ئەم راپرسیە ، سەتی 28 ی دەنگدەران بەپارتی لیکود لە هەڵبژاردنەکانی مارسی رابردوو کە سەرۆکایەتیەکەی لە ئەستۆی نەتانیاهوویە و سەتی 57 ی دەنگدەران بە هاوپەیمانیی پارتی راستگری ئەترافی بە سەرۆکایەتی نەفتالی بێنت ، خوازیاری دوورخستنەوەی نەتانیاهوو لە دەسەڵاتن .

 بە پێی نووسینی ئەم رۆژنامەیە، خۆشەویست بوونی نەتانیاهوو لە نێو زایۆنیەکان بە توندی دابەزیوە و گەیشتووەتە ئاستێکی بێ وێنە .