تشرینی یه‌که‌م 28, 2020 09:10 Asia/Tehran
  • زانایانی بەحرەین: ئامانجی سوکایەتیکەران بە پێغەمبەری ئیسلام (ص) داکۆکی لە تیرۆریزمە

زانایانی بەحرەینی مەبەست لە سوکایەتیکردن بە پێغەمبەری ئیسلام (ص)یان بۆ داکۆکی لە تیرۆریزم و ھەڵخڕاندنی موسڵمانان گەڕاندەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی بنکەی ھەواڵدەریی «ئەلعەھد» زانایانی بەحرەینی وێڕای ئیدانەکردنی بڵاوبوونەوەی وێنەی سوکایەتیکەرانە بە پێغەمبەری سەردار(ص) لە فەرەنسا، ڕایانگەیاند: وەھا ھەنگاوگەلێکی دوژمنکارانە زیاتر موسڵمانان فێری پابەندبوون بە فێرکارییە ئیسلامییەکان دەکات.

زانایانی بەحرەینی ھەروەھا پێیان داگرت، سوکایەتی کردن بە بەھا ئیسلامییەکان لە دەرەوەی بازنەی دروشمی ئازادی و ڕێزنان لە ئایینەکان و لەوپەڕی فێڵەبازی دا ئەنجام دەگرێت ھەتا لای گەلانی جیھان وا بنوێنن کە موسڵمانان و ئایینەکەیان پشتیوانی تیرۆریزمن.

«ئێمانۆئێل مەکرۆن»ی سەرۆک کۆماری فەرەنسا دوای کوژرانی کەسێک کە لە سەر پۆلی وانەوتنەوە وێنەی سوکایەتی کەرانە بە پێغەمبەری ئیسلام(ص)ی نمایش کردبوو،وێڕای داکۆکی کردن لە بڵاوبوونەوەی وەھا وێنەگەلێک، بە بیانووی ئازادیی ڕادەربڕین پێی داگرت، وڵاتەکەی لە سەر پشتگری کردن لە بڵاوبوونەوەی وەھا وێنەگەلێک بەردەوام دەکەین.

سەرپەیڤ