تشرینی دووه‌م 12, 2020 09:44 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی بەحرەین ماڵئاوایی لە ژیان کرد

«خەلیفە بن سەلمان ئالی خەلیفە» سەرۆک وەزیرانی ٨٥ ساڵانی بەحرەین ماڵئاوایی لەژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی دەوڵەتیی بەحرەین، نووسینگەی پاشایەتیی بەحرەین مردنی «خەلیفە بن سەلمان ئالی خەلیفە»ی پشتڕاست کردووەتەوە.

پاشای بەحرەین بە بۆنەی مردنی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە حەوتەیەک ماتەمینیی گشتیی ڕاگەیاندووە.

ھەروەھا فەرمانگە دەوڵەتییەکانی بەحرەینیش بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دادەخرێن. خەلیفە «بن سەلمان» لە ساڵی ١٩٧١ەوە کە بەحرەین سەربەخۆیی وەرگرت ھەتا ئێستا لە پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی بەحرەین دایە.

لەسەر کار لابرانی «خەلیفە بن سەلمان» کە لە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی ڕۆڵێکی کارای ھەبوو لەو داخوازییە سەرەکیانەی ناڕەزایانی بەحرەینی بوو. 

سەرپەیڤ