تشرینی دووه‌م 20, 2020 23:37 Asia/Tehran
  • ناڕەزامەندی دەربڕینی حەماس بەرامبەر بە سەردانی پەمپێئۆ  لە شارۆچکە زایونی نشینەکان

وتەبێژی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین «حەماس» سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ شارۆچکە زایونی نشینەکان لە سەرزەوییە داگیرکراوەکانی بە پێشێلکردنی ئاشکرای مافی گەلی فەلەستین زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی فەلەستین ئەلیەوم، «حازم قاسم» وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس وتی، سەردانی «مایک پەمپێئۆ» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە شارۆچکە زایونی نشینەکان دەربڕی بێ شەرمی و گزیکاریی واشێنگتۆنە کە قەت واز لە دوژمنایەتی لەگەڵ گەلی فەلەستین و پێشێلکردنی مافەکانیان ناھێنێ.

حازم بە دەربڕینی ئەمەی کە ئارمانجی گەلی فەلەستین لەگەڵ مەترسی و گرفتی زۆردا بەرەوڕووە، یەکگرتنی فەلەستینییەکانی بۆ بەرنگار بوونەوەی وەھا ئالێنگاریگەلێک بە پێویست زانی.

«مایک پەمپێئۆ» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی پێنج شەممە سەردانی شارۆچکەی زایونی نشینی «بسگوت»لە سەرزەوییە داگیرکراوەکانی کەرتی ڕۆژئاوای کردو لەوێشەوە بەرەو بەرزاییەکانی جۆلان وەڕێ کەوت.

 

سەرپەیڤ