تشرینی دووه‌م 24, 2020 10:48 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی وەزیری دەرەوەی سەعودی بەرامبەر بە دیدارەکەی بن سەلمان و ناتانیاھۆ

وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سەعودی دیداری پاشیمیری ئەم وڵاتەو سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونیی بە درۆ خستەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «فەیسەڵ بن فەرحان» وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ڕاپۆرتی میدیاکانی زایونی سەبارەت بە دیداری «موحەممەدی کوڕی سەلمان»پاشمیری سەعودی لەگەڵ «بنیامین ناتانیاھۆ»ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی،ھەرچەشنە دیدارێکی نێوان بن سەلمان وکاربەدەستانی  ڕژێمی زایونیی ڕەت کردەوە.

وەزیری دەرەوەی سەعودی لە پەڕەی تایبەتیی خۆی لە توییتێردا نووسی: وەھا کۆبوونەوەیەک قەت نەکراوەو تەنیا ھێندێک لە بەرپرسانی ئەمریکی و عەرەبستانی بەشداریی دانیشتنەکە بوونە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە وەزیری فێرکاریی ڕژێمی زایونیش لە وتەگەلێکدا چاوپێکەوتن لەگەڵ بن سەلمانی پشتڕاست کردووەتەوە.

سەرپەیڤ