تشرینی دووه‌م 24, 2020 11:00 Asia/Tehran
  • دان نانی عەرەبستان بە کرانە ئامانجی دامەزراوە نەوتییەکەی

وەزارەتی وزەی عەرەبستانی سەعودی بە فەرمی کرانە ئامانجی دامەزراوەیەکی نەوتیی ئەم وڵاتەی لە باکووری جەددە دا پشتڕاست کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی «ئەلشەرقولئەوسەت» وەزارەتی وزەی عەرەبستانی سەعودی ڕایگەیاند: دوابەدوای ھێرشی سەر دامەزراوە نەوتییەکانی باکووری جەددە، مەخزەنێکی سووتەمەنی لە وێستگەی دابەش کردنی نەوتی ئەم دامەزراوەیە گڕی گرتووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە «یەجیا سەریع» وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی یەمەن سەرلەبەیانیی ڕۆژی ڕابردوو باسی ھەڵمەتی یەکەی موشەکیی ھێزەکانی ئەم وڵاتە بە ھۆی موشەکێکی باڵدار لە چەشنی «قودسی دوو»ی کرد بۆ سەر وێستگەی دابەشکردنی نەوتی «ئارامکۆ»ی عەرەبستان لە شاری جەددە.

جێگای ئاماژەیە سەرباری گەمارۆی ھەمەلایەنەی یەمەن لە لایەن ڕژێمی سەعودییەوە کەچی دەستەڵاتی سەربازیی ئەم وڵاتە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ خەریکە پەرە دەستێنێ.

سەرپەیڤ