تشرینی دووه‌م 24, 2020 11:15 Asia/Tehran
  • جیھادی ئیسلامی: شوێنھاتی گەشتەکەی ناتانیاھۆ بۆ عەرەبستان تێکچوونی سەقامی ناوچەکەیە

بەرپرسی ڕاگەیاندنی بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین ڕایگەیاند: گەشتەکەی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی بۆ عەرەبستان شوێنھاتێکی نەرێنیی دەبێت بۆ سەر ئاسایشت و سەقامی ناوچەکە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی مەیادین، «داوود شەھاب» بەرپرسی ڕاگەیاندنی بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین وتی: گەشتەکەی «بنیامین ناتانیاھۆ»ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی بۆ عەرەبستان خەیانەتە لە قودس و پێشەکییەکیشە بۆ دەستپێکی پێشێلکرانی دووبارەی مافی گەلی فەلەستین.

«شەھاب» بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەمریکا، ئیسرائیل لە ھەوڵدان ھەتا پرسەکانی ناوچەکە بە قارانجی کۆڵۆنیالیستی ڕژێمی زایونی کۆتایی پێ بھێنن، وتیشی: ئیسرائیل بە پیلانی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمە عەرەبییەکان بە دووی پاراستنی تاج و تەختی خۆی دایە.

سەرچاوە زایونییەکان ڕۆژی دووشەممە باسی گەشتی نھێنیی «بنیامین ناتانیاھۆ» سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی و ھێندێک لە بەرپرسانی ڕێکخراوەی موساد بۆ عەرەبستانی سەعودی و دیدار لەگەڵ «موحەممەدی کوڕی سەلمان» پاشمیری ئەم وڵاتەیان کرد.

سەرپەیڤ