تشرینی دووه‌م 30, 2020 14:31 Asia/Tehran
  • ھاوپشتیی نێونەتەوەیی بەردی بناغەی کۆتایی ھاتنی داگیرکاریی ئیسرائیلە

وەزارەتی دەرەوەی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین ڕۆژی یەکشەممە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی ھاوپشتی لەگەڵ گەلی فەلەستین ڕایگەیاند: ھاوپشتیی نێونەتەوەیی بەردی بناغەی کۆتایی ھێنان بە داگیرکاریەکانی ڕژێمی زایونییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە بنکەی ھەواڵدەریی فەلەستین، لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە سەر گرینگایەتیی پارێزرانی بەرەی نێونەتەوەیی بەرنگار بوونەوەی دابڕکردن و کرداری کۆڵۆنیالیستی و داگیرکارانە، پێداگری کراوە.

لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە: داکۆکی لە جەماوەری فەلەستین بە واتای ڕاوەستان لە بەرامبەر ڕژێمی داگیرکەرو ھەنگاوەکانی ئەم ڕژێمەو تەگبیری کارا بۆ ئەرکمەند کردنیەتی.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە «موحەممەد ئەشتیە» وەزیری دەرەوەی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەر لە پەیامێکدا بۆ جەماوەری فەلەستین ڕایگەیاند: گەلی فەلەستین گەلێک لە ڕزگاری و پێکھاتنی وڵاتێکی سەربەخۆ بە پێتەختایەتیی قودسی پیرۆز نزیک بووەتەوە.

ناوبراو داوای لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان کرد کە ئەو وڵاتانەی وا لەگەڵ گەلی فەلەستین دا ھاوپشتییان ڕاگەیاندووە ھان بدات ھەتا وڵاتی سەربەخۆی فەلەستینی بە فەرمی بناسن.

سەرپەیڤ