کانونی یه‌که‌م 01, 2020 16:52 Asia/Tehran
  • جێگیر کرانی گومەزی ئاسنینی ئیسرائیل لە حەیفا

سەرچاوە میدیاییەکان باسی جێگیر کرانی سیستێمی موشەکیی گومەزی ئاسنینیان کردووە لە شاری بەندەریی «حەیفا» لە لایەن سوپای ڕژێمی زایونییەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی «مەعا»، بە پێی ڕاگەیاندنی ئەم سەرچاوانە، ڕژێمی زایونی دوابەدوای تیرۆری شەھید «موحسین فەخری زادە» زانای بواری ناڤۆکی و بەرەڤانیی ئێران، ئەم سیستێمە موشەکییەی لە شاری «حەیفا» جێگیر کردووە.

ڕژێمی زایونی بەرلەمەش ئاستی لەسەر ھەست بوونی لەشکریانی خۆی بەتوندی بەرز کردەوەو تەگبیری ئاسایشتیی لە باڵوێزخانەو کونسولگەرییەکانی ئیسرائیل لە وڵاتانی جۆربەجۆر پەرە پێ دا.

تیرۆریستانی چەکدار ئێوارەی ڕۆژی ھەینیی ڕابردوو ترۆمبیلی ھەڵگری «موحسین فەخری زادە» سەرۆکی ڕێکخراوەی توێژینەوەو داھێنانی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران و لە زانا ھەڵکەوتەکانی بواری پیشەسازیی ناڤۆکیی وڵاتیان دایەبەر پەلامارو شەھیدیان کرد.

ھەتا ئێستا زۆرێک لە وڵاتانی ناوچەکەو جیھان تیرۆر کرانی «دکتۆر موحسین فەخری زادە» زاناو پسپۆڕی ناڤۆکیی ئێرانیان ئیدانە کردووە.

سەرپەیڤ