کانونی یه‌که‌م 03, 2020 03:15 Asia/Tehran
  • پەیامی سەرەخۆشیی بەرەی ڕزگاریدەری فەلەستین دوابەدوای تیرۆر کرانی شەھید «فەخری زادە»

بەرەی ڕزگاریدەری فەلەستین بە سەرکردایەتیی «یوسف مەقدەح» دوابەدوای شەھید کرانی «موحسین فەخری زادە» زانای بواری ناڤۆکی و بەرەڤانیی ئێران پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستەی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی فارس، بەرەی ڕزگاریدەری فەلەستین ڕایگەیاند:تیرۆر کرانی شەھید «موحسین فەخری زادە» زانای بواری ناڤۆکی و بەرەڤانیی ئێران بە ھۆی ژووری ئۆپراسیۆنی «نێئۆم» لە عەرەبستانی سەعودی و بە چاودێریی «مایک پەمپێئۆ» وەزیری دەرەوەی ئەمریکا،«بنیامین ناتانیاھۆ» سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی،«موحەممەد بن سەلمان» پاشمیری سەعودی و دام و دەزگا ھەواڵگرییەکانیان ئەنجامی گرتووە.

لە پەیامەکەی بەرەی ڕزگاریدەری فەلەستین دا ھاتووە: ئەم کردەوە دڕندەکارانەیە کە بەپێی یاساوڕێسای نێونەتەوەیی بەدوادا چوونی بۆ دەکرێت و سزادان ھەڵدەگرێ، نیشانەی خەمساردیی ئەمریکاو ئیسرائیل بەرامبەر بە کۆمەڵگای نێونەەوەیی و ڕێکخراوە جیھانییەکانی ھاوپەیوەند لەوانە ڕێکخراوەی نەتەوەکان ، ئەنجومەنی ئاسایشت، لێژنەی مافی مرۆڤ و ھتد....ییە ئەم لایەنانە دەبێ بێ دەنگە لێکردنی خۆیان کۆتایی پێ بھێنن و واز لە ھاودەستی و یان بێ دەستەڵاتی لە ھەمبەر یاسای دارستان بھێنن.

ئەم بزوتنەوە فەلەستینییە جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، کۆماری ئیسلامیی ئێران دەتوانێ ئەم لێکەوتە گەورەیە قەرەبوو کاتەوەو لە سەر گەشەی زانستیانەی خۆی بەردەوام بێت و ھەروا لە پشتی گەلانی ستەملێکراوی جیھان بە تایبەت تەواوی لایەنەکانی ھاوپەیوەند بە بەرەی خۆڕاگری و لە ناوەڕاستی دا کێشەی فەلەستین وەستاوە.

سەرپەیڤ