کانونی یه‌که‌م 07, 2020 08:14 Asia/Tehran
  • درێژەی خۆپێشاندانی نەیارانی ناتانیاهۆ لە قودس و کوژرانی ناڕازیەک

رۆژنامەی یەدیعوت ئاهارنۆت نووسی کە ناڕازییەک لە شاری "کیریات ئونو" پاش ئەوەی لەلایەن ئۆتۆمبیلێک کە کچێکی ٢٠ساڵان لێی دەخوڕی، کرایە ژێرەوە، کوژرا.

هەروەها لە قودسی رۆژاوایی، لەنزیک شوێنی حەوانەوەی فەرمیی ناتانیاهۆ، لەنێوان پۆلیس و ناڕازییاندا گرژیی دروست بوو کە بەقۆڵبەست کرانی بیست ناڕازیی کۆتایی پێهات.

چەند شارێکی ئیسرائیل لە٢٤حەفتەی رابردوودا شایەتی دەربڕینی ناڕەزایەتی بەدژ نەتانیاهۆ بوون.

ناڕازیان خوازیاری دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیرانن و دەڵێن، ناوبراو جگە لەوەی لەسێ دۆسییەی گەندەڵیی دراڤیدا کە دادگەی ڕاگەیشتن لەمانگی ڕابردوو دەستی پێکردووە، تۆمەتبارە، بەڕێوەبەرایەتیەکی شیاویشی نەبووە لە هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ شوێنهاتە ئابوریەکانی کۆرۆنا.

لەهەمان کاتدا، وەزیری جەنگی رژیمی زایۆنی رایگەیاند، دڵنیایە ک کنێست بەزوویی هەڵدەوەشێندرێ و هەڵبژاردنی پەرلەمانی نوێی بەڕێوەدەچێ.

سەرپەیڤ