کانونی یه‌که‌م 17, 2020 06:38 Asia/Tehran
  • داخوازیی نوێنەرانی یەکێتیی ئەورووپا لەمەڕ بایکۆت کردنی ھاوردەی کەل و پەلی بەرھەمھاتووی شارۆچکە زایونی نشینەکان

نوێنەرانی یەکێتیی ئەورووپا داوای بایکۆت کرانی ھاوردەی کەل و پەلی بەرھەمھاتووی شارۆچکە زایونی نشینەکانیان کرد بۆ بازاڕی وڵاتانی ئەندامی ئەم یەکێتییە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی مەیادین، چل کەس لە نوێنەرانی پەرلەمانی ئەورووپا لە ١٤ وڵاتی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپاوە بە واژۆ کردنی نامەیەک داوای ڕێگری کران لە ھاوردەی بەرھەمی شارۆچکە زایونی نشینەکانیان کرد بۆ بازاڕی وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا.

ئەم ھەنگاوە دەرەنجامی ھەوڵی دیپلۆماسیانەی فەلەستینە لە ئاراستەی بەرنگار بوونەوەی بڕیارەکەی «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە بەرھەمی شارۆچکە زایونی نشینەکانی وەک بەرھەمی ئیسرائیلی ناساند بوو.

بزوتنەوەی خۆڕاگریی فەلەستین«حەماس» ڕۆژی شەممە ٢١ی نوامبەر لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند کە بڕیاری ئەمریکا لە بارەی ناودێرکردنی  ئەو کەل و پەلەی لە شارۆچکە زایونی نشینەکانی سەرزەوییە داگیرکراوەکان بەرھەم دێت بە ناوی « بەرھەمی ئیسرائیلی» پێشێلکردنی ئاشکرای یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکانە.

بزوتنەوەی حەماس داوای کرد تەواوی ئەو ھەنگاوە نادادگەرانەو نایاساییانەی کە دەوڵەتی ترەمپ لە ئاراستەی خزمەتکردن بە زایونییەکان و پێشێلکردنی مافی فەلەستینییەکان ھەڵیگرتووەن، ھەڵوەشێتەوە.

بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشست لەوانە بڕیارنامەی ٢٣٣٤ کەرتی ڕۆژئاوا بە سەرزەوییە داگیرکراوەکان دەناسێت و ھەرچەشنە شارۆچکە چێکردن و بەرھەمھێنانێک لەم ناوچەیەدا بە نایاسایی دەزانێ و فرۆشرانی ئەو بەرھەمانەشی بایکۆت کردووە.

سەرپەیڤ