کانونی یه‌که‌م 25, 2020 12:34 Asia/Tehran
  • شەھیدان سولەیمانی و ئەلموھەندیس قوتابخانەی زیندووی خەبات لە پێناوی خوداوەندن

شێخ عیسا قاسم مامۆستای ئایینیی ھەڵکەوتەو ڕابەری مەعنەویی ڕاپەرینی بەحرەین دژی ڕژێمی ئالی خەلیفە ڕایگەیاند: شەھیدان سولەیمانی و ئەلموھەندیس بوونەتە قوتابخانەی گەشاوەو زیندووی خەبات لە پێناوی خوداوەند بۆ بەرەکانی دوای خۆیان.

بە پێی ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی «ئەلتیجاە»ی عێراق،شێخ عیسا قاسم مامۆستای ئایینیی ھەڵکەوتەو ڕابەری مەعنەویی ڕاپەرینی بەحرەین دژی ڕژێمی ئالی خەلیفە لە یەکەم ڕێ و ڕەسمی ساڵگەڕی شەھید بوونی فەرماندەرانی خۆڕاگری سەردار «قاسم سولەیمانی»، فەرماندەری لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و«ئەبو مەھیدی موھەندیس»یاریدەری سەرۆکی ڕێکخراوەی  حەشدی شەعبیی کە لە سەر ئەرکی کەمینەیەکی بەحرەینیی دانیشتووی قوم لەم شارەدا بەڕێوە چوو، ڕایگەیاند: شەھیدان سولەیمانی و ئەلموھەندیس ڕۆڵی ڕابەرایەتی و ڕێشاندانیان لە گۆڕەپانی بەرەڤانی لە ئیسلام و ئوممەتی ئیسلامی گێڕا.

شێخ عیسا قاسم جەختیشی کرد: خەبات لە ئاراستەی سەندنەوەی سەرزەوینی فەلەستین و گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی نمونەی بەرچاوی خەبات لە پێناوی خودایە.

ئەم مامۆستا ئایینییە ھەڵکەوتەی بەحرەین وێڕای ڕەخنەگرتن لە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندیی بڕێک لە وڵاتان لەگەڵ ئیسرائیلیش وتی: بڕێک لە حکومەتەکانی ئوممەتی ئیسلامی قۆڵیان لە قۆڵی دژمنی ئەمریکی و زایونی ھەڵپێکاوە.

دەوڵەتی تیرۆریستی ئەمریکا سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێھەمی زانویەی ٢٠٢٠ لە ھەنگاوێکی دڕندەکارانەی نایاسایی دا فەرماندەری لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و یاریدەری سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی ھاوڕێ لەگەڵ چەند کەسی دیکە لە خەباتکارانی خۆڕاگری، لە کاتی ھاتنە دەرەوە لە فڕگەی بەغدا شەھید کرد.

سەرپەیڤ