کانونی یه‌که‌م 30, 2020 12:40 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی جەماوەری بەحرەین لە شەشەمین ساڵی قۆڵبەست کردنی «شێخ عەلی سەلمان»

جەماوەری بەحرەین لە شەشەمین ساڵی قۆڵبەست کرانی «شێخ عەلی سەلمان» سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی ویفاق دەستیان دایە خۆپیشاندان.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی بنکەی ھەواڵدەریی «ئەللۆء لۆء»، کۆمەڵێکی زۆزر لە جەماوەری بەحرەین شەوی سێ شەممە لە کاتێکڕدا کە وێنەی «شێخ عەلی سەلمان»یان پێ بوو بە ھەڵدانی دروشمی دژی ئالی خەلیفە داوای ئازاد کرانی ھەرچی خێراتری ئەم مامۆستا ئایینیەیان کرد.

«شێخ عەلی سەلمان» لە ٢٨ی دیسامبەری ٢٠١٤ بە بوختانی سیخوڕی کردن بۆ قەتەر کە لە لایەن بەرپرسانی دادەڤانیی بەحرەینەوە بۆی کرا بوو، گیراو بڕیاری زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

دەرچوونی ئەم بڕبارە کاردانەوەی جۆربەجۆرو ئیدانەکرانی نێونەتەوەیی لێ کەوتەوە.

سەرپەیڤ