کانونی دوھەم 06, 2021 12:57 Asia/Tehran
  • پرساندنی سەرۆک وەزیرانی کوێت

٣١ نوێنەری ئەنجومەنی کوێت گەڵاڵە پرساندنی «شێخ خالید سەباح» سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتەیان واژۆ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆزی سێ شەممەی ڕۆژنامەی«ئەلقوبس»، نوێنەرانی پەرلەمانی کوێت پرساندنی «سەباح خالید سەباح» بە مافی یاسایی خۆیان دەزانن لە پەیوەندی لەگەڵ چاودێری کردن بە سەر ھێزی کارگێڕی و ڕاگەییشتن بە کەمتەرخەمی و یان تێکدانی بنەما یاسایی و مافەوانییەکان.

پرساندنی «شێخ سەباح» لە بەر دژایەتیی ئاشکرای لەگەڵ ڕاپەڕاندنی بڕیارەکانی یاسای بنەڕەتی لە کاتی پێکھێنانی کابینەی تازەو بە ھەند نەگرتنی ڕوانگەکانی مەجلیسی نوێ،زاڵیەتیی ھێزی کارگێڕی لە پێکھاتنی پەرلەمان و ھەروەھا تێکدان و پابەند نەبوون بە بڕگەی ٩٨ی یاسای بنەڕەتییە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە میری کوێت ڕۆژی دووشەممە بە دەرکردنی فەرمانێک کابینەی ئەم وڵاتەی ناساندو ئەندامانی کابینەی تازەی ئەم وڵاتە بە سەرۆکایەتیی «سەباح خالید سەباح» سەرۆک وەزیرانی کوێت لە بەردەم «نەواف ئەحمەد جابر سەباح»ی میری کوێت سوێندیان خوارد. 

سەرپەیڤ