داخوازیی قەتەر لە وڵاتانی عەرەبی کەنداوی فارس بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران
کانونی دوھەم 19, 2021 15:14 Asia/Tehran
وەزیری کاروباری دەرەوەی قەتەر داوای لە وڵاتانی عەرەبی ھەرێمی کەنداوی فارس کرد ھەتا لەگەڵ ئێران دانوستان بکەن.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا، «شێخ موحەممەد بن عەبدۆڕڕەحمان ئالی سانی» وەزیری کاروباری دەرەوەی قەتەر وتی: دەوڵەتەکەی لە مێژە خوازیاری بەڕێوەچوونی دانوستانێکە لە نێوان سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی دەڤەری کەنداوی فارس و کۆماری ئیسلامیی ئێران و حەز دەکات وەھا ڕێککەوتنێک بە چاوی خۆی ببینێت.
وەزیری کاروباری دەرەوەی قەتەر لە بارەی ناکۆکییەکانی دەوحەو ئەوبوزەبیش وتی: ھێشتا ھیچ ڕێگایەک بۆ چارەسەریی یەکجاریی ناکۆکییەکانمان لەگەڵ ئیمارات لە ئاردا نییە.
قەتەر لەم دواییەدا قەیرانی دیپلۆماسیانەی خۆی لەگەڵ عەرەبستانی سەعودی، بەحرەین و میسرو ئیمارات کە زیاتر لە سێ ساڵی خایاند بوو، چارەسەر کرد.