بڕیاری بەندکرانی تا هەتایی بۆ 8 شارومەندی بەحرێنی
شوبات 01, 2021 10:09 Asia/Tehran
دادگای رژێمی ئالی خەلیفەی بەحرێن 8 شارومەندی ئەم وڵاتەی بە تاوانی ئاسایشیی بە بەندکرانی تا هەتایی مەحکوم کرد .
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی "الخلیج الجدید" ، دادگای کەتنی رژێمی ئالی خەلیفەی بەحرێن ئەم هەشت شارومەندە بەحرێنیەی تاوانبار کردووە کە بۆ ئەنجامدانی خۆی گوتەنی تێکدانی ئاسایشی بەحرێن ، پلانیان داڕشتووە .
دادگای کەتنی بەحرێن هەروەها دوو تاوانباری دیکەی بە 15 ساڵ بەندکران ، دوو کەسی دیکەی بە دە ساڵ بەندکران ، 5 کەسی دیکەی بە 5 ساڵ گیران و تاوانبارێکی دیکەی بە یەک ساڵ گیران سزا داوە .
پێشتر دادئەستێنیی بەحرێن باسی گرتنی 116 کەسی کردبوو بە تاوانی هەوڵدان بۆ کوشتنی کاربەدەستانی ئاسایشیی ئەم وڵاتە .
بەحرێن لە 14 ی شوباتی 2011 وە گۆڕەپانی راپەڕینی جەماوەری لە دژی رژێمی ئالی خەلیفەیە .