شوبات 04, 2021 15:34 Asia/Tehran
  • جەختی «مەحمود عەبباس» لە سەر خۆڕاگریی جەماوەری فەلەستین لە بەرامبەر شارۆچکە چێکردنەکانی ڕژێمی زایونی

سەرۆکی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین، داوای خۆڕاگری و کۆڵنەدانی جەماوەری فەلەستینی کرد لە بەرامبەر شارۆچکە چێکردنەکانی ڕژێمی زایونی.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئیرنا، «مەحمود عەبباس» سەرۆکی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین، لە لێدوانێکدا بەردەوامیی داگیرکاری و کاول کرانی ماڵی فەلەستینییەکانی لە لایەن ڕژێمی زایونییەوە ئیدانەکردو داوای لە جەماوەری فەلەستین کرد کە لە خاک و مافی خۆیان لە ھەر ڕێگایەکەوە کە پێیان دەکرێت بەرەڤانی بکەن.

سەرۆکی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین، لە سەر پێویستیی بەرنگار بووەنەوەی پیلانی ڕژێمی زایونی بۆ دروست کردنی شارۆچکەو داسەپاندنی بەسەر جەماوەری فەلەستین لە دۆڵی ئۆردۆن، پێی داگرت.

لەشکریانی زایونی ڕۆژی دووشەممە نزیکەی ٤٠ ماڵی شارومەندانی فەلەستینی و ھەمارێکی میچداری ڕاگرتنی چوارپێیان لە ناوچەی «حەمسەلفەوقا» ھەڵکەوتوو لە باکووری دۆڵی ئۆردۆن کاول کرد.

تێکدانی ماڵ و حاڵی فەلەستینییەکان لە کاتێکدا بەردەوامە کە ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ٢٣ی دیسامبەری ٢٠١٦ لە بڕیارنامەی ٢٣٣٤ی خۆی دا داوای لەم ڕژێمە کرد کە تەواوی چالاتکییەکانی شارۆچکەچێکردنی خۆی لە سەرزەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستین ھەڵپەسێرێت.

سەرپەیڤ