خۆپێشاندانی گەورەی خەڵکی بەحرێن لە دەھەمین ساڵھاتی راپەڕینی خەڵکی ئەم وڵاتە
خەڵکی بەحرێن بە بۆنەی دەھەمین ساڵھاتی راپەڕینی ئەم وڵاتە ، خۆپێشاندانێکی گەورەیان بەڕێوەبرد .
بە پێی راپۆرتی کەناڵی ئەلمەیادین ، خەڵکی بەحرێن ئەمڕۆ یەکشەممە لە دەھەمین ساڵھاتی راپەڕینی 14ی شوبات بە سازدانی خۆپێشاندان لە مەنامە و شارەکانی دیکەی ئەم وڵاتە لەسەر درێژەی راپەڕین تا گەیشتن بە داواکاریەکانی خۆیان جەختیان کردەوە .
ناڕازیانی بەحرێنی ھەروەھا رێوشوێنی سەرکوتکارانەی رژێمی ئالی خەلیفەیان ئیدانە کرد و دروشمیان بۆ داکۆکی لە شێخ عیسا قاسم مەرجەعی شیعەکانی ئەم وڵاتە بەرز کردەوە .
چالاکانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانیش وێنەگەلێکیان لە دژایەتی کردنی رژێمی ئالی خەلیفە بڵاوکردەوە .
دوانیوەڕۆی شەممە لە چەندین ناوچەی نزیک مەنامە و باکوور و رۆژاوای بەحرێن خۆپێشاندان بەڕێوەچوو .
بەحرێن لە 14ی شوباتی 2011وە گۆڕەپانی راپەڕینی جەماوەریی لە دژی رژێمی ئالی خەلیفەیە و لەو ماوەیەدا زیاتر لە 11 ھەزار شارومندی بەحرێنی بە تاوانی پڕوپوچ گیراون و ژمارێکی زۆر لەوان مافی ھاوڵاتی بوونیان لێسەندراوە .