شوبات 15, 2021 08:25 Asia/Tehran
  • پێداگریی ئەلویفاقی بەحرێن لەسەر ئاشتیانەبوونی رێگا تا مسۆگەربوونی ئامانجەکانی شۆڕش

کۆمەڵی ئەلویفاقی بەحرێن وێڕای رەخنەی توند لە سیستمی سیاسیی یەکلاخوازانەی ئەم وڵاتە ، لەسەر هەوڵ و هەنگاونان بەرەو ئامانجەکانی شۆڕش و بەدیهێنانی سیستمێکی بنکەفراوان جەختی کردەوە .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، کۆمەڵی ئەلویفاقی بەحرێن شەوی رابردوو لە دەهەمین ساڵهاتی راپەڕینی 14ی شوباتی بەحرێن جەختی کردەوە ، ئەزموونی دە ساڵ راوەستاوی ، گیانفیدایی و داواکردنی مافی رەوای خەڵکی بەحرێن نیشان ئەدات ئەم شۆڕشە بنکە و بناغەی بەهێزی هەیە بۆ رۆنانی وڵاتێکی دادوەرانە و بەهێز کە بتوانێ سەرمەشقێکی زیندوو بێت بۆ سەقام و ئاشتەوایی نیشتمانیی و گەشە وپێشکەوتن .

کۆمەڵی ئەلویفاقی بەحرێن جەختی کردەوە ، ئامانجەکانی بزووتنەوەی جەماوەریی بەحرێن ئامانجی بەرز و هەڵقوڵاو لە بنەما ئیسلامیەکانە و چوارچێوەیەکەی نیشتمان و بایەخ و بەهای جیهاینە کە لە لایەن هەموو یاسا و رێسا نێودەوڵەتیەکانەوە داکۆکیان لێدەکرێ .

سەرپەیڤ