ئادار 22, 2021 10:12 Asia/Tehran
  • دەسپێکی مەشقی دەریایی ئەمریکاو سێ وڵاتی دیکە لە رۆژاوای ئاسیا

کۆپاپۆڕی پێنجەمی هێزی دەریایی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، مەشقی سەربازیی هاوبەشی دەریایی  ئەمریکا، بەلژیک، فەڕانسەو ژاپۆن لە دەریای مەکوران و کەنداوی عوممان دەس پێ کرا.

سوپای ئەمریکا رۆژی یەکشەممە لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند؛ مەشقی سەربازی هاوبەشی دەریایی  ئەمریکا، بەلژیک، فەڕانسەو ژاپۆن لە دەریای مەکوران و کەنداوی عوممان دەس پێ کرا.

کۆپاپۆڕی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکا رایگەیاند، پاپۆرەکانی چوار وڵاتی ناوبراو بەشداری ئەو مانۆڕەن کە ناوی"گرووپی مەشقی دەریای عەرەبی" بۆ هەڵبژێردراوە.

دەگوترێ، پاپۆڕی هێرشبەری ئاویی خاکیی "میکین ئایلەند" و کەرەستەو کەلوپەلی دیکەی ئەمریکا بریتی لە نەوتبەرەکان و فڕۆکەکان ئامادەی ئەو مانۆڕە دەبن.

پاپۆڕی فەڕەنسی"شارل دۆگۆل"، پاپۆڕشکێنی ژاپۆنیی"ئاریاکە" و پاپۆڕی بچوکی بەلژیکیی"لیۆپۆلدی یەکەم"یش بەشداری ئەو مەشقە سەربازییە دەبن.

سەرپەیڤ