ئادار 25, 2021 07:20 Asia/Tehran
  • جەختی ئەنجومەنی ھاوکاریی کەنداوی فارس لە سەر بەشداری کردنی لە دانوستانە ناڤۆکییەکانی ئێران

سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی ھاوکاریی کەنداوی فارس جارێکی تر بانگەشەی کرد کە گوایە بەشداریی وڵاتانی ئەندامی ئەم ئەنجومەنە لە ھەر چەشنە دانوستانێکی ناڤۆکی لەگەڵ ئێراندا پێویستە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «نایف حوجرەف» سکرتێری گشتیی  ئەنجومەنی ھاوکاریی کەنداوی فارس ڕۆژی چوارشەممە جارێکی تر لە سەر پێویستیی بەشداریی وڵاتانی ئەندامی ئەم ئەنجومەنە لە ھەرچەشنە دانوستانێکی ھاوپەیوەند بە بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران پێی داگرت.

ناوبراو بانگەشەی کرد کە تاوتوێ کرانی بەرنامەی ناڤۆکی ، موشەکە باڵستیکەکان، خۆفڕو و ئاسایشتی دەریاوانی و ھەڵس و کەوتی ئێران بۆ خۆی وتەنی تێکدانی سەقام لە ناوچەکەدا پێویستە.

جێگای ئاماژەیە «سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ماوەیەک لەمەوپێش لە کاردانەوە بەرامبەر بە بەیاننامەی کۆتایی سەدوچلو حەوتەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەنجومەنی ھاوکاریی کەنداوی فارس و ھەڵوێستی نەگونجاوی ئەم ئەنجومەنە لە بارەی بەرجامەوە جەختی کردبووەوە کە بەرجام ڕێککەوتنێکە لە نێوان ئێران و ئەندامانی ھەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشت و ھەروەھا ئاڵمانیا کە ھەر بەمانەش بەرتەسک کراوەتەوەو ئیدی پەلەقاژەی ڕژێمی سەعودی بۆ ھەڵقورتاندنی ئەو ئەنجومەنە لە بابەتگەلێکدا کە ھەر لە بنەڕەت دا پەیوەندیی پێوە نییە تەنیا لەو وڵاتە سیمایەکی توشی وەھم ھاتوو لای خەڵکانی جیھان پیشان دەدات.

سەرپەیڤ