ئادار 26, 2021 16:41 Asia/Tehran
  • ڕەوانەکرانی ٢٦ موشەک و خۆفڕ بەرەو قوڵایی خاکی عەرەبستانی سەعودی

وتەبێژی ھێزەچەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند: ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاویان بە ھۆی ١٨ خۆفڕو ھەشت موشەکی باڵستیکەوە لە قوڵایی خاکی عەرەبستاندا ئەنجام داوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلمەسیرە، سەرتیپ «یەحیا سەریع» وتی: لەم ئۆپراسیۆنەدا بنکەو بینا سەربازی و گرینگەکانی حکومەتی عەرەبستانی سەعودی کراونەتە ئامانج.

وتیشی: ئەم  ئۆپراسیۆنە بە ھۆی ١٨ خۆفڕو ھەشت موشەکی باڵستیکەوە لە قوڵایی خاکی عەرەبستاندا ئەنجامی گرتووە.

سەریع وتیشی: لە ڕەوتی ئەم ئۆپراسیۆنەدا، کۆمپانیای نەوتی «ئارامکۆ» لە «ڕەئسۆلتەنوورە»، «یەنبەع»، «جازان»، و بنکەی ئاسمانیی «مەلیک عەبدولعەزیز» لە «ئەلدەمام» کراونەتە ئامانج.

وتەبێژی ھێزەچەکدارەکانی یەمەن وتیشی: کۆمپانیای «ئارامکۆ» بە ١٢ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە چەشتی «سەمادی_٣»و ھەشت موشەک لە چەشنی «زوڵفەقاڕ» و «بەدر»و « سەعیر» کرایە ئامانج.

سەریع وتیشی: ھێرشیان کردووتە سەر ھێندێک بنکەی سەربازیی دیکەش لە «نەجران» و «عەسیر» بە ٦ خۆفڕ لە چەشنی «قاسیف _ کەی،٢».

ئەم فەرماندەرە یەمەنییە پێشی داگرت: خەباتکارانی یەمەنی ئامادە ئەنجام دانی ھەڵمەتی قورسترو توندتری سەربازیشن.

شەڕی یەمەن لە ئەمڕۆ ٢٦ی مارسەوە چووەتە حەوتەمین ساڵی خۆیەوە.

سەرپەیڤ