ئادار 31, 2021 07:39 Asia/Tehran
  • پێکەوە ھەڵشاخان لە پەرلەمانی کوێت دا

میدیاکان باسیپێکەوە ھەڵشاخانی کۆمەڵێک لە نوێنەرانی کوێت پەک کەوتنی کاتیی و پەرلەمانی ئەم وڵاتەیان کردووە.

کابینەی «شێخ سەباح خالید حەمەد سەباح» سەرۆک وەزیرانی کوێت کە لە ڕۆژی دووھەمی مانگی مارس پێکھاتبوو، ڕۆژی سێ شەممە لە بەردەم نوێنەرانی پەرلەمانی ئەم وڵاتە سوێندی خوارد.

سە رۆک وەزیرانی کوێت داوای لە پەرلەمان کرد ھەتا لە پرسیارکردن و پرساندنی وەزیرەکانی لەم ھەل و مەرجەی ئێستادا خۆیان ببوێرن ھەتا دەوڵەت بتوانێ بە کارە پەک کەوتووەکانی ڕابردووی ڕابگات. ئەم داخوازییە ڕەزامەندیی ٢٩ کەس لەو ٣٤ نوێنەرەی ئامادە بووی پەرلەمانی لێ کەوتەوە، کەچی بووە ھۆی پێکەوە ھەڵشاخانی دوو پەرلەمانتاری ئەم وڵاتە.

«سەلمان حەلیلە» و « ساڵح مەتەیری» دوو پەرلەمانتاری یارو نەیاری داخوازییەکەی سەرۆک وەزیرانی کوێت بوون کە پێکەوە ھەڵشاخان و لە ئەنجام دا نوێنەرانی دیکەش بۆ ناوبژیڤانی چوونە پێشەوە. «مەرزوق ئەلغانم» سەرۆکی پەرلەمانیش بۆ ماوەی ١٥ خولەک کارڕی پەرلەمانی ھەڵپەسارد.

بەرلەمە میری کوێت داوای لە نوێنەران کرد بوو کە یارمەتیی دەوڵەت بدەن ھەتا دەنگی متمانە وەربگرێت و بە کارە پەک خراوەکان ڕابگات.

سەرپەیڤ