نیسان 05, 2021 08:42 Asia/Tehran
  • خۆپێشاندانی بەحرەینیەکان، ناڕازییان خوازیاری ئازادکرانی بەندکراوانی سیاسی بوون

چەندین ناوچەو گوندی بەحرەین پاش تووشبوونی بەدەیان بەندکراو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە بەڕێوەبردنی خۆپێشاندان خوازیاری ئازادکرانی بەندکراوانی بڕوایی وسیاسیی بوون.

 

 

خۆپیشاندانی جەماوەری ناڕازیی بەحرەین لە دورگەی سترە و ناوچەکانی دیکەو گوندەکانی "السنابس"، "الدیە" و "النویدرات"  بۆ شەرمەزارکردنی هەوڵی حکومەتی ئالی خەلیفە بۆ بەنهێنی هێشتنەوەی چارەنووسی بەندکراوانی تووشبوو بە کۆرۆنا بەڕێوە چوو و خێزانی ناڕازیی بەندکراوان، حکومەتیان بە بەرپرسی کەوتنەمەترسیی ژیانی منداڵەکانیان زانی.

ئەو خۆپێشاندانانە لەبەر ئامادەبوونی بەرفراوانی هێزە ئاسایشیەکان، وەک پاسگە سەربازیەکانی لێهاتبوو. هێزە ئاسایشیەکان بە هەڕەشەی گرتن لە خۆپێشاندەران، هێرشیان کردەسەر شوێنی بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانەکان، ئەوە لەکاتێکدایە کە خۆپێشاندەران بەسەختی بڵاوەیان کرد.

دەیان بەندکراوی بەحرەینی لەبەر خەمساردیی لەئەنقەستی بەرپرسانی زیندان و کەرەنتینەنەکردنی تووشىبووان بە کۆرۆنا و جیاکردنەوەیان لە کەسانی سالم، تووشی کۆڤیدی١٩ بوون.

سەرپەیڤ