نیسان 14, 2021 09:16 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن لە بارەی ئیدانەکردنی ھەنگاوە تێکدەرانەکەی ڕژێمی زایونی لە دامەزراوەی ناڤۆکیی نەتەنزدا

دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن ھەنگاوی تێکدەرانەی ڕژێمی زایونیی لە دامەزراوەی ناڤۆکیی نەتەنزدا ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن شەوی چوارشەممە لە بەیاننامەیەک دا ھەنگاوی تێکدەرانەی ڕژێمی زایونی دژی دامەزراوەی ناڤۆکیی نەتەنزی بە ھەنگاوێکی ترسنۆکانە زانی و لە سەر مافی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاردانەوە پیشاندان لە ھەمبەر ئەو کردارەو ھەروەھا مافی تۆکمەوتەواوی ئەم وڵاتە بۆ پەرە پێ دانی بەرنامەی ناڤۆکیی خۆی ، پێی داگرت.

دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن جەختی لەوەش کردەوە کە، ئەمریکا بەو جبەخانە ناڤۆکییەی کە ئامانجی سەربازی پێ و شوێن دەگرێ و ھەروەھا بەو مێژووە پڕ لە دڕندەکارییەی خۆی و دەست پەروەردەکەی واتە ئیسرائیلی داگیرکەر، قەت بۆی نییە لە بارەی بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران کە بۆ ئامانجی ئاشتی خوازانەیە،ھیچ جۆرە نیگەرانییەک دەرببڕێت.

دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن ڕاشیگەیاندووە: بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران نمونەیەکی بەرچاوی خواستێکی سەربەخۆیە کە بە بێ بوونی ھیچ نەتەوەیەک ناتوانێ دەستی بە پێشکەوتن و ڕزگار بوونی لەژێر نیرو ڕکێفی بیانییەکان بگات.

سەرپەیڤ